نه‌رمین مه‌عرووف: گه‌شبینییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه
K24 - هەولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌شبینییه‌ك دروست بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌شڵێت، یه‌كڕیزی نێوان فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان نیشاندانی هێزی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) نه‌رمین مه‌عرووف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له میانی سه‌ردانییه‌كانی ئه‌مڕۆی شاندی هه‌رێمی كوردستان دروست بووه، گه‌شبینییه‌ك هاتووه‌ته ئاراوه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌تایبه‌ت كێشه‌ی بوودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان. گوتیشی، لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كان هاوسۆزی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌ته نیشان داوه.
هه‌روه‌ها نه‌رمین مه‌عرووف ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مڕۆ ئه‌وان هاوشانی سه‌ردانی شاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه و دیداریان هه‌بووه و هه‌مووان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه پشتیوانی له ناردنی مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌ش كرد، فراكسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كان به پێویستیان زانیوه په‌له بكرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له‌باره‌ی مووچه و بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه.
نه‌رمین مه‌عرووف سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه ده‌قه‌كانی ناو یاسای بوودجه رێگری سه‌ره‌كی دواكه‌وتن و نه‌ناردنی بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانه. گوتیشی، ناڕوونییه‌ك یان جۆرێك له كۆت و به‌ند هه‌یه له مادده‌كانی 11، 12 و 13 كه تایبه‌تن به ماف و پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، گوتیشی، ئه‌و كۆتوبه‌ندانه وایكردووه پشكی هه‌رێمی كوردستان كه حكومه‌تی فیدڕاڵ به شایسته‌ی هه‌رێمی كوردستانی ده‌زانێت، كه‌م بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له بوودجه‌دا بۆی دیاری كراوه.
سه‌باره‌ت به یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی هێز و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان جه‌ختیكرده‌وه، كه ئه‌و یه‌كڕیزه وای نیشان دا هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به جیاوازی بیروبۆچوونی سیاسی‌یان، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كان هه‌مووان یه‌ك ده‌نگن و به‌رگری له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و مافه‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".