مه‌حموود حه‌یانی: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به ئاشكرا ئه‌نجامی ئه‌رێنی سه‌ردانییه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌بینرێت

K24 - هەولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه‌شێكی ئه‌رێنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستای نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دروست بووه، ده‌شڵێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌نجامی ئه‌رێنی سه‌ردانییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا به ئاشكرا و راشكاوانه ده‌بینرێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) مه‌حموود حه‌یانی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، جووڵه و سهردانییهكانی شاندی هه‌ریمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان گرنگن. گوتیشی هیچ كێشه‌یه‌ك له ئارادا نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه بوونی یاسا و بنه‌ماكانه، كه ره‌نگه ئه‌و یاسا و بنه‌مایانه هه‌ندێك جار به‌رامبه‌ر به لایه‌نێك یان چه‌ند لایه‌نێك دادپه‌روه‌ر نه‌بن و سته‌می لێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها حه‌یانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێشبینییه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه به‌هۆی ئه‌و سه‌ردانییه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به هه‌موو كێشه‌كان ده‌هێنرێت. جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌و جۆره سه‌ردانی و كۆبوونه‌وانه، بۆ هه‌موو لایه‌م پێویستن به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه بتوانرێت ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت به گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
به پێویستیشی زانی هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌مان هه‌نگاوی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بگرنه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك و متمانه‌یان وه‌ك متمانه‌ی مه‌سرور بارزانی به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی. ناوبراو دووپاتیشیكرده‌وه ده‌بێت یاسا و ده‌ستوور چه‌تری هه‌مووان بێت و نابێت له ماف و شایسته‌كان هیچ جیاكارییه‌ك له‌نێوان پارێزگاكانی عێراقدا نه‌كرێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، كه هه‌ڵه‌یه‌ك له دابه‌شكردنی سامانی ده‌وڵه‌ت له عێراقدا هه‌یه و روویداوه، بۆ نموونه كه تا ئێستا بوودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بوونی نییه. گوتیشی، پێشتر كێشه‌یه‌ك له‌نێوان وه‌زیری دارایی عێراق و وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان دروست بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی عێراق له به‌رامبه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌ربڕی و پێشوازی له‌و هه‌نگاوانه كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانییه‌كه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه سه‌ردانییه‌كی گرنگ و پڕۆتۆكۆڵی بووه. جه‌ختیشیكرده‌وه ئه‌و سه‌ردانییه ده‌بێته هۆی سفكردنهوهی كێشه‌كان و گه‌یشتن به سه‌ره‌داوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بووه. گوتیشی، له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌نجامی ئه‌رێنی سهردانییهكانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به ئاشكرا و راشكاوانه ده‌بینن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتووە لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".