کوڕی سەرۆکی ئەمەریکا تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەتی رووبەڕوو کرایەوە

رۆبێرت هەنتەر بایدن
رۆبێرت هەنتەر بایدن

K24 - هەولێر:

هەنتەر بایدن، کوڕی دووەمی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بەفەرمی لەلایەن داواکاری فیدراڵی ویلایەتی دیلاوەری ئەمەریکاوە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی ئاگرینی بێمۆڵەتی رووبەڕوو کرایەوە.

لەوبارەیەوە، پارێزەرانی سەرپەرشتیاری دۆسیەکە بڵاویانکردەوە، سەرباری هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، هەنتەر بایدن رووبەڕووی تۆمەتەکانی نەدانی باج و بەکارهێنانی کۆکاین بووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە هەوڵی گۆشەگیرکردنی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکادان بەتۆمەتی سوود وەرگرتن لە پۆستەکەی بۆ ئەنجامدانی کاری بازرگانی لەگەڵ کوڕەکەی.

جگە لەمانە، هەنتەر بایدن، ساڵی رابردوو بەهۆی فەرامۆشکردنی لاپتۆپەکەی، دەیان وێنە و ڤیدیۆی ئابڕوبەرانەی هەنتەر بایدن، کوڕی دووەمی جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڵاوبووەوە.