نه‌جیبه نه‌جیب: شاندی هه‌رێمی كوردستان به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێی نیشاندا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه
K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا چه‌ندین په‌یامی هه‌ڵگرتبوو و به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نیشاندا، كورد له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی ئه‌یلوولی 2023) نه‌جیبه نه‌جیب، پێشووی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به چوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ تاووتوێكردنی پرسی مووچه و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ردانییه‌كه له چه‌ند روویه‌كه‌وه گرنگ بوو، به‌تایبه‌ت نیشاندانی یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد و هاوكات گه‌ڕانه‌وه‌ی ئومێدیش بوو ناو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی مووچه و شایسته‌كانیان دووچاری قه‌یران و بێبازاڕی بوونه‌ته‌وه.
نه‌جیبه نه‌جیب روونیشیكرده‌وه، خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ له سه‌ردانییه‌كه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، ئه‌وه بوو سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق دا، كه دوای 20 ساڵ له رووخانی رژێمی به‌عس، به‌ڵام هێشتا له‌و به‌غدایه سته‌م له كورد ده‌كرێت و نابێت ئه‌و سته‌مه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شانده یه‌كگرتووه‌كه‌ی كابینه‌كه‌ی و یه‌كگرتوویی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان په‌یامێكی دیكه بوو بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بڵێن، كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان جگه له مووچه و شایسته‌كانی، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی دیكه‌یشه له‌وانه‌ش مادده‌ی 140 و سیستمی فیدڕاڵی و چه‌ند پرسێكی دیكه، كه تا ئێستا به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه و به‌هۆیانه‌وه كورد له مافه‌كانی بێبه‌ش كراوه.
گوتیشی، ئه‌و سه‌ردانه سه‌لماندی كورد له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه له‌گه‌ڵ عێراق و پابه‌ندی بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كانه بۆ هه‌ر پرس و كێشه‌یه‌ك كه له ئارادایه، كه ئه‌مه‌ش په‌یامێك بوو بۆ ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێی عێراق.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتبوو لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌مڕۆیان بۆ داكۆكیكردن بوو له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كان كردووه و دوو پێشنیازیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه یه‌كێكیان درێژخایه‌نه و ئه‌ویدیكه‌یان كورتخایه‌نه.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هاوكات باسی له‌وه كرد، پێشنیازه درێژخایه‌نه‌كه په‌یوه‌سته به یاسای بوودجه و هه‌مواری به‌شێك له مادده و بڕگه‌كانی، كه ئه‌مه كاتی زۆرتری پێویسته و له داهاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر یان پێشنیازه كورتخایه‌نه‌كه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ـی ئه‌یلوولی 2023، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌درێت و هیواشی خواست ئه‌و هه‌وڵانه ببنه بڕیار و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به مافه‌كانیان بگه‌ن.
گوتیشی، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كه كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون، هاوڕا بوونه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان و دابینكردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه و گوتی "موژده‌ی خێرمان پێ ده‌بێت و چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌كه‌ن، گوتیشی، هیواخوازن كه ئه‌و ئاماده‌كارییانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی لێ بكه‌وێته‌وه."