محه‌ممه‌د ئیحسان: سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان له كات و بارودۆخێكی گرنگ و هه‌ستیاردا بوو

K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان له كات و بارودۆخێكی گرنگ و هه‌ستیاردا بوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه شه‌قامی كوردی به تێكڕا چاوه‌ڕێ بوون و په‌رۆشی ئه‌نجامه‌كانی بوون.
محه‌ممه‌د ئیحسان، شرۆڤه‌كاری سیاسی سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه له كات و بارودۆخێكی گرنگ و هه‌ستیاردا بوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه شه‌قامی كوردی به تێكڕا چاوه‌ڕێ بوون و په‌رۆشی ئه‌نجامه‌كانی بوون.
محه‌ممه‌د ئیحسان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، چوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت و سه‌ركرده سیاسییه‌كان بووه هۆی كردنه‌وه‌ی ئه‌و گرێیه‌ی له دیدی ئه‌وانه‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ماف و شایسته دارییه‌كان دروست بووه.
ناوبراو هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، باشتر وایه شاندی هه‌رێمی كوردستان ناوه ناوه و زیاتر سه‌ردانی به‌غدا بكات و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆببێته‌وه و راستییه‌كانیان بۆ بخاته روو. گوتیشی، ئه‌وان به‌رده‌وام ترسێكیان به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه پێویست به چوونی شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه یه‌كڕیزی هێزه كوردی و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هێزێكی زیاتر به شانده‌كه دا و نیشانی دا كه كورد یه‌كگرتوو بێت ئه‌نجامی باش به‌ده‌ستده‌هێنێت، ئه‌گه‌رنا به پێچه‌وانه‌وه هیچ كه‌س ئاماده نییه به‌زه‌یی پێدا بێته‌وه.
محه‌ممه‌د ئیحسان به پێویستیشی زانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق زیاتر هه‌ماهه‌نگ و یه‌كگرتووتر بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌یه‌كه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
گوتیشی، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی عێراق هه‌یه كه ئاره‌زووی به‌هێزبوونی هه‌رێمی كوردستان ناكات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه بوونی هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز، پشتوان ده‌بێت بۆ به‌هێزبوون و عێراقێكی به‌هێز، كه ئه‌مه‌ش زیاتر پێویست به‌وه ده‌كات لێكنزیكبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام و بیروڕاگۆڕینه‌وه له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی ئه‌یلوولی 2023) شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه پێکهاتبوو لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، گه‌یشته به‌غدا و لە کاتژمێر 11ـەوە گفتوگۆکانیان لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان و سەرکردە و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ده‌ستپێكرد.
دوای گه‌یشتنی شانده‌كه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەر) پەیامێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "ئەمڕۆ لە بەغدام بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیران و سەرکردەکانی دیکەی عێراق بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان".
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 15ـی ئه‌یلوولی 2023) سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌ركرده سیاسییه‌كان رایگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌مڕۆیان بۆ داكۆكیكردن بوو له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات سوپاسی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی كرد بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی به‌رامبه‌ر به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشانیاندا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كان كردووه و دوو پێشنیازیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه یه‌كێكیان درێژخایه‌نه و ئه‌ویدیكه‌یان كورتخایه‌نه.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هاوكات باسی له‌وه كرد، پێشنیازه درێژخایه‌نه‌كه په‌یوه‌سته به یاسای بوودجه و هه‌مواری به‌شێك له مادده و بڕگه‌كانی، كه ئه‌مه كاتی زۆرتری پێویسته و له داهاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. روونیشیكرده‌وه، سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ر یان پێشنیازه كورتخایه‌نه‌كه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ـی ئه‌یلوولی 2023، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌درێت و هیواشی خواست ئه‌و هه‌وڵانه ببنه بڕیار و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به مافه‌كانیان بگه‌ن.
گوتیشی، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان كه كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كردوون، هاوڕا بوونه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان و دابینكردنی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه و گوتی "موژده‌ی خێرمان پێ ده‌بێت و چاوه‌ڕوانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌كه‌ن، گوتیشی، هیواخوازن كه ئه‌و ئاماده‌كارییانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی لێ بكه‌وێته‌وه."