جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باسی سه‌ردانه‌كه‌ی فوئاد حسێن ده‌كات
به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ چه‌ند پرسێك كۆبوونه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی" فوئاد حسێن" سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به سه‌رپه‌رشتی " نه‌وشیروان مسته‌فا " كۆبوونه‌وه و گفتوگۆیان كردووه.
میدیاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مڕۆ جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌كه، بۆ باسكردن له سه‌ردانی " فوئاد حسێن " سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ سلێمانی و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا و به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و چه‌ند پرس و بابه‌تێكی دیكه، به سه‌رپه‌رشتی ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه له سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه چووه.
جگه له‌و باسه، قسه له‌باره‌ی سه‌ردانی نوری مالیكی ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیش كراوه، كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و له‌گه‌ل نه‌وشیروان مسته‌فا دا كۆببووه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانی ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان،و كاری لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌دا تاوتوێ كراوه.