هاککەرێکی مەترسیدار لە سۆران دەستگیرکرا

ئەو هاککەرەی دەستگیرکراوە
ئەو هاککەرەی دەستگیرکراوە

K24 – سۆران

هێزەکانی پۆلیس لە سۆران، هاککەرێکی مەترسیداری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان دەستگیرکرد، کە ژمارەیەک کەسی هاک کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "دوای تۆمارکردنی سکاڵایەک لەلایەن هاوڵاتیێکە لەسەر ئەوەی ئەکاونتی (فیسبووک)ی کەسی خۆی هاککراوە، بەهۆیەوە چەندین هەڕەشەی مەترسیداری لێکراوە، دەست بەجێ تیمەکانی نەهێشتنی تاوانی سۆران توانیان سەرەداوی هاککەرەکە دەستنیشان بکەن و پاشان هەوڵەکان چڕ کرانەوە لەلایەن تیمە تەکنیکیەکانی نەهێشتنی تاوانی سۆران توانرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت و لە رێکەوتی 19/9/2023، دەستگیر بکرێت کە ناوی (س،م،م) لە دایکبووی (2006) دانیشتووی قەزای سۆرانە".

 ئاماژە بەوەشکراوە: "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەی نا کە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان هاککردوە،و ئامانجی لەم تاوانە بەدەست خستنی پارە بووە، بەبریاری دادوەر راگیراو بەپێی ماددە ( 2 ) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە".