کۆریای باشوور لەسەر ماددەی هۆشبەر لێکۆڵینەوە لەگەڵ 17 سەربازی ئەمەریکیدا دەکات

K24 - هەولێر

پۆلیسی کۆریای باشوور لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکرد سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە 17 سەربازی ئەمەریکی و 5 سەربازی دیکە تۆمەتبارکراون بەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی ماددەی هۆشبەریان پیبووە و بەقاچاغ هێناویانە.

پۆلیسی پارێزگای گیۆنگ رایگەیاند، لە میانەی گەڕان و پشکنینێکدا بۆ سەر دوو بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە کۆریای باشوور، 80 میلی لیتر ماریجوانای بەرهەمهێنراو لە کۆریای باشوور دۆزرانەوە.

هەروەها لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەلایەن پۆلیسەوە بڵاوکراوەتەوە، بڕێکی زۆر 50 دۆلاری و  100 دۆلاری و هەروەها چەندین مۆبایل و بۆری لوولەکی رەنگاوڕەنگ کە لە پێنووسی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەچن دەستییان بەسەرداگیراوە.

.

لە نێوان مانگی ئایار و ئابی ئەمساڵدا، سەربازێکی تەمەن 24 ساڵی ئەمەریکی 350 میلی لیتر کانابیسی شلی دەستکردی بەقاچاغ هێنابوو کە لە ڕێگەی ئیمەیڵی سەربازییەوە لە ئەمەریکاوە نێردرابوو، دابەشی کرد و بە بڕی 13 هەزار دۆلار بە ژمارەیەک لە هاوکارەکانی فرۆشت بوو.

میدیاکانی ئەمەریکا ڕایانگەیاند هیچ کام لەو 17 سەربازە دەستگیر نەکراون. هاوکات ئەمەریکا 28 هەزار و 500 سەربازی لە کۆریای باشووردا هەیە.

.