بێیربووك: پێگه و رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك جاران نه‌ماوه
K24 – هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پێیوایه به‌هۆی جه‌نگی ئۆكرانیا، رووسیا له‌نێو رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بووه‌ته وڵاتێكی دابڕاو.گوتیشی: "پێگه و رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك جاران نه‌ماوه".
ئانالینا بێیربووك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، به‌هۆی شه‌ڕی ئۆكرانیاوه، رووسیا له‌نێو رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بووه‌ته وڵاتێكی دابڕاو. گوتیشی: "له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، رووسیا به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی به‌ڵێننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌باران كرا".
بێربووك بۆ ئاژانسی فه‌رمی ئه‌ڵمانیا راشیگه‌یاند، پێگه و رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك جاران نه‌ماوه، پێویسته جیهان ئه‌و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه بخاته‌وه سه‌ر رێڕه‌وه راسته‌كه‌ی خۆی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی نیویۆرك ئه‌وه راگه‌یه‌ندرا، كه پێویسته چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بدۆزریته‌وه".
بێربووك به یاوه‌ری ئۆلاڤ شۆڵز به‌شداری له 78مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نهوهتهوهیهكگرتووهكانی كرد.
رۆژی 19ـی ئه‌یلوولی 2023، كاره‌كانی کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک بە دروشمی "زیندووکردنەوەی کارنامەی 2030" ده‌ستیپێكرد، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، 140 سەرکردەی وڵاتانی جیهان لە کۆبونەوەی ئەمجارە ئاماده‌ن.
زیندووکردنەوەی کارنامەی 2030 تایبەتە بەکاروباری گەشەپێدانی بەردەوام، پێكهاتووه له پاراستنی ژینگە و سنووردارکردنی سامانە سرووشتییەکان و تێرکردنی وڵاتە برسییەکان و پشتیوانیکردن لە وڵاتە هەژارەکان، ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی 78مینی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بوو.