دوو نێردراوی کوردستان24 لەلایەن پەیمانگەی CICGـی حکومەتی چینەوە بڕوانامەیان پێدرا

K24 - هەولێر:

دوو نێردراوی کوردستان24 لەلایەن پەیمانگەی CICGـی حکومەتی چینەوە دوای بەشداریکردن لە مەشقێکی 17 رۆژی بڕوانامەیان پێدرا.

کارزان رەسوڵ، بەڕێوبەری ئینتەیک و ژیر زیاد، پێشکەشکار و پرۆدیوسەر لە دامەزراوەی کوردستان24، وەک دوو نێدراوی دامەزراوەکە بەشداریان لە مەشقێکی 17 رۆژەدا کرد کە لەلایەن حکومەتی چینەوە بۆ میدیاکارانی 10 وڵاتی جیاواز ئامادە کرابوو.

مەشقەکە پێکهاتبوو لە راهێنان و بینینی فەرهەنگ، کولتوور و ئابووری وڵاتی چین بوو.

لەسەر ئاستی هەموو عێراق چوار رۆژنامەنووسی کورد بانگهێشت کرابوون تا بەشداری بکەن، کە دووانیان نێردراوی کوردستان24 بوون.

و