لايهنه رۆژههڵاتييهكان پشت له جيايى و روو له بهرهيى دهكهن
حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان ئامادەكاری دەكەن بۆ كاری ھاوبەش و بەردەوامی بۆ درێژەدان بە قۆناغی نوێی خەبات لە رۆژھەڵاتی كوردستان.
K24 – ههولێر:
حزبەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان ئامادەكاری دەكەن بۆ كاری ھاوبەش و بەردەوامی بۆ درێژەدان بە قۆناغی نوێی خەبات لە رۆژھەڵاتی كوردستان.
حزبی ديموكراتی كوردستانی ئێران لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا، بڵاويكردووهتهوه، بە مەبەستی درێژەدان بە خەبات، لە چوارچێوەی ستراتیژیەكی نوێ لە كوردستانی رۆژھەڵات, لەگەڵ 6 حزب و لایەنی سیاسی رۆژھەڵاتی كوردستان كۆبوونەتەوە.
ھەریەك لە حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران, حزبی دیموكراتی كوردستان، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران, سازمانی خەبات, یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانی ئێران و یەکێتى ديموکراتی کوردستان, كۆبوونەوهظ
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانیش ستراتيژی خەباتی هاوبەش لە رۆژهەڵات و چۆنیەتی هاوکاری و هەماهەنگی هێز و لایەنە سیاسیەکان لە رەهەندە جیاوازەکانی ئەو خەباتە بووە بۆ کاری هاوبەش لە کوردستانی رۆژهەڵات و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیی خۆیان سەبارەت بە پێوەندی بەردەوام لە بواری کردەوەییدا دەربڕیوە.