ونبوونی هه‌زاران كه‌س له ویلایه‌تی ئالاسكا گومان و ترسی دروست كردووه

K24 - هەولێر:
ناوچه‌یه‌كی دووره‌ده‌ست له ویلایه‌تی ئالاسكای ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین نیشانه‌ی پرسیار هه‌ڵده‌گرێت به‌تایبه‌ت دوای ونبوونی هه‌زاران كه‌س له‌و ناوچه‌یه، كه زۆرێك ناوچه‌كه هاوشێوه‌ی "سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا" به "ناوچه‌ی ئالاسكا" ناوده‌به‌ن.
چه‌ندین رووداوی سه‌رنجڕاكێش له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا له باكووری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی له شێوه‌ی ونبوونی سه‌دان كه‌س و فڕۆكه و كه‌شتی روویان داوه و بوونه‌ته باسوخواسی ناو میدیاكان.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ "Daily Mail"ـی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌مان ئه‌و رووداوه سه‌رنجڕاكێشانه‌ی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا له سێگۆشه‌ی ئالاسكاش كه ده‌كه‌وێته نێوان جۆنۆ و ئه‌نكۆارگ و شارۆچكه‌ی بارۆ روویان داوه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1970ـوه زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س له‌و ناوچه‌یه بێسه‌روشوێن بوونه!
ده‌یڵی مه‌یل باسی له‌وه كردووه، هه‌زاران ونبوونی بێ پاساو له‌و سێگۆشه‌یه روویداوه، روونیشیكردووه‌ته‌وه هه‌ردوو په‌رله‌مانتار هێڵ بۆگز و نی‌ك بیگیچ و دوو یاریده‌ده‌ر و فڕۆكه‌وانه‌كانیان له‌میانی رووداوی تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌یان له ساڵی 1972 ون بوون و خۆیان و پارچه شكاوه‌كانی فڕۆكه‌كه و سه‌رنشینه‌كانی دیكه‌ی نه‌دۆزرایه‌وه.
له 3ـی حوزه‌یرانی 2019ـدا شانا ئۆمانی ته‌مه‌ن 43 ساڵ له‌میانی سه‌ردانیكردنی هاوڕێكه‌ی له فێربانكس ون بوو! ئه‌مه‌ش به لای ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، كه دوای چه‌ندین رۆژ به چه‌ندین شێواز هه‌وڵیان دا سۆراغی بزانن، به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام بوو.
ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌فسانه لۆكاڵییه‌كانی ناوچه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن بوونه‌وه‌ری "ساسكواچ" كه بوونه‌وه‌رێكی نادیاره، خه‌ڵكی شاره‌كان ده‌ترسێنێت و ده‌یانكوژێت.
گۆڤاری "World Population Review" تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ویلایه‌تی ئالاسكا به‌راورد به ویلایه‌ته‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا، زۆرترین رووداوی ونبوونی مرۆڤی تێدایه، به‌شێوه‌یه‌ك رێژه‌كه‌ی له هه‌ر 100 هه‌زار كه‌س، ده‌گاته 42.16.