عێراق رۆژێكی له‌هه‌فته‌ی داهاتوو كرده‌ پشوو

دیمه‌نێكی شاری به‌غدا
دیمه‌نێكی شاری به‌غدا

K24 – هەولێر:

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووی وه‌ك پشووی فه‌رمی له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق راگه‌یاند.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سكرتارییه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق فه‌رمانیكردووه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 3 – 10 – 2023 بكرێته‌ پشووی فه‌رمی.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پشووه‌كه‌ به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتمانی عێراقه‌.

رۆژی نیشتمانی عێراق له‌ ساڵی 2008 وه‌ك رۆژی سه‌ربه‌خۆبوونی عێراقه‌ له‌ ئینتیدابی به‌ریتانی و چوونه‌ ریزی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پێشنیازكراوه‌.