وه‌زیرێكی ئیسرائیل گه‌یشته سعوودیه
K24 – هەولێر:
میدیای فه‌رمی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، حاییم كاتس، وه‌زیرى گه‌شتوگوزارى ئیسرائیل گه‌یشته ریازى پایته‌ختى سعوودیه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای فه‌رمی ئیسرائیل، سه‌ردانی وه‌زیرى گه‌شتوگوزارى ئیسرائیل بۆ سعوودیه، دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و وێڕاى به‌شداربوونى له كۆنگره‌ى گه‌شتوگوزاری جیهانیى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه له ریاز به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى باڵاى ئه‌و وڵاته‌ش كۆده‌بێته‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ریاز، كاتس رایگه‌یاند، گه‌شتوگوزار پردى په‌یوه‌ندیى نێوان گه‌لانه.
پێشتریش سه‌رۆكوه‌زیرانى ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ له‌یادى جه‌نگى ئۆكتۆبه‌رى 1973 دا رایگه‌یاند، 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێك له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له دژایه‌تیكردنى ئیسرائیل‌دا یه‌كگرتوو بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كى زۆرى ئه‌و وڵاتانه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیى ئاشتییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌بێت.
له 20ى ئه‌م مانگه‌شدا، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه رایگه‌یاندبوو، رۆژبه‌رۆژ به‌هۆی رێككه‌وتنى نێوان سعوودیه و ئیسرائیل، په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه.
پێشتریش فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، رایگەیاندبوو، واژۆكردنی رێککەوتننامەی ئاشتی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل لە قازانجی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەستراوەتەوە بە پێشکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.
پێشتریش چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له نێویشیاندا سعوودیه لە چوارچێوەی رێککەوتنەکانی ئیبراهیم پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردەوە.