نێچیرڤان بارزانی: سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە دەکەم
K24 – هەولێر
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی خێزان و کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکەی حەمدانییە کرد.
لە پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە: "پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و قوربانييانه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له هۆڵێكى بۆنه‌كان له قه‌زاى حه‌مدانييه، گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون".
درەنگانی شەوی رابردوو ئاگر لە هۆڵێکی ئاهەنگگێران له قه‌زای حه‌مدانییه کەوتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان، زیاتر لە 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو و نزیکەی 200 کەسی دیکەش بریندارن.
دەقی پرسەنامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵم پێشكه‌ش به خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و قوربانييانه ده‌كه‌م كه شه‌وى ڕابردوو له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا له هۆڵێكى بۆنه‌كان له قه‌زاى حه‌مدانييه، گيانيان له‌ده‌ستدا و بريندار بوون.
له خواى مه‌زن داواكارين گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خێزان و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت. هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران و به‌ركه‌وتووان ده‌خوازين. له‌م كاته سه‌خت و به ئازاره‌دا، بير و خه‌ياڵمان لاى ئه‌وانه و ئاماده‌ى هه‌موو يارمهتيدان و هاوكارييه‌كين.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/9/27