نزیکەی 50 برینداری رووداوەکەی حەمدانییە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان
K24 - هەولێر:
نزیکەی 30 برینداری رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر و 19 برینداریش بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراونەتە دهۆک.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لە شەوی رابردووەوە، نزیکەی 30 برینداری رووداوەکەی قەزای حەمدانییە گەیەندراونەتە هەولێر و ئێستا سێ لەو بریندارانە لە نەخۆشخانەی لالاڤ لەژێر چاودێری چڕدان و ئەوانی دیکەش لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێرن.
هەر بەپێی زانیارییەکان، 19 برینداری ئەو رووداوە کارەساتبارە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکانی پارێزگای دهۆک و یەکێک لەوانە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەرە بەیانی ئەمڕۆ، لهمبارهیهوه ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر به كوردستان24ـی راگهیاند، سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی تیمهكانی بهرگری شارستانی و تهندروستی راسپارد بههانای لێقهوماوانهوه بچن.
ئومێد خۆشناو راشیگهیاند، دهرگای نهخۆشخانهكانی شاری ههولێر بۆ بریندارهكان كراوهیه.
لەلای خۆیەوە، علەی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە شەوی رابردووەوە، تیمەکانی تەندروستیی دهۆک گەیشتنە شوێنی رووداوەکەی حەمدانییە و ژمارەیەک برینداریان بۆ نەخۆشخانەکانی دهۆک گواستووەتەوە و لە گەیاندنی هاوکارییەکان بەردەوام دەبن.
گوتیشی: پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
درەنگانی شەوی رابردوو لە هۆڵێکی ئاهەنگگێران له قهزای حهمدانییهی سنووری پارێزگای نەینەوا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 كهس گیانیان لهدهستدا و نزیکەی 200 کەسی دیکەش بریندارن.