فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری وەرتێیان بۆردوومان کرد

K24 - هەولێر:

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندی بۆکریسکانی سەربە ناحیەی وەرتێیان کرد و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی برینداربوون.

موسلیح زرار، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە دوو گوندنشین بریندار بوون، کە یەکێکیان برینەکەی سەختە و رەوانەی رانیە کراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو بریندارەی رەوانەی رانیە کراوە، پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

لە سنووری ناحیەی وەرتێ کە سەربە قەزای رواندزە، بنکە و بارەگاکانی پەکەکە بوونیان هەیە و بەهۆیەوە، سوپای تورکیا تا ئێستا زیاتر لە چەند جارێک بۆردوومانی ئەو ناوچەیەی کردووە.