فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری وەرتێیان بۆردوومان کرد
K24 - هەولێر:
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی گوندی بۆکریسکانی سەربە ناحیەی وەرتێیان کرد و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی برینداربوون.
موسلیح زرار، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە دوو گوندنشین بریندار بوون، کە یەکێکیان برینەکەی سەختە و رەوانەی رانیە کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو بریندارەی رەوانەی رانیە کراوە، پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
لە سنووری ناحیەی وەرتێ کە سەربە قەزای رواندزە، بنکە و بارەگاکانی پەکەکە بوونیان هەیە و بەهۆیەوە، سوپای تورکیا تا ئێستا زیاتر لە چەند جارێک بۆردوومانی ئەو ناوچەیەی کردووە.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندێکی سنووری وەرتێیان بۆردوومان کرد pic.twitter.com/OWNFMf5RGx
— Kurdistan24 (@kurdistan24tv) September 27, 2023