مه‌سرور بارزانی: ئێزگەی دەنگی کوردستان سەکۆیەکی زوڵاڵی شۆڕش و پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان بووە

مه‌سرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
مه‌سرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

K24 - هەولێر:

به‌بۆنه‌ی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، مه‌سرور بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: ئێزگەی دەنگی کوردستان، مێژوویەکی دوور و درێژ و پڕ لە شانازی و سەروەری لە داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بووە.

ده‌قی پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان:

بەڕێزان بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی کوردستان:

بەبۆنەی (60)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای پێشکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم .

ئێزگەی دەنگی کوردستان، مێژوویەکی دوور و درێژ و پڕ لە شانازی و سەروەری لە داکۆکیکردن لە مافە رەواکانی گەلی کوردستان هەیە و دەنگی رەسەن و راستەقینە و بڵندگۆ و سەکۆیەکی راستگۆ و زوڵاڵی شۆڕش و پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی کوردستان و سەرجەم ئازادایخوازان بووە. هەروەها قوتابخانەیەکیش بوو بۆ پێگەیاندنی دەیان راگەیاندنکار و کادیر و سەرکردەی بەتوانا.

لەم بۆنەیەدا، بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو ئەو خەباتکار و تێکۆشەرانە دەکەینەوە کە لە قۆناخە جیاوازەکاندا لەم سەکۆیەدا خزمەتیان کردووە.

دەستخۆشیتان لێدەکەم و هيوای پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

مەسرور بارزانی

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان