نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی رۆمانیا جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانی هەرێمی کوردستان و رۆمانيا دەکەنەوە
نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى ڕۆمانى كۆبووه‌وه
K24 - هەولێر
ئەمڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى ئه‌نجومه‌نى پيرانى رۆمانيا به سه‌رۆكايه‌تيى سيناتۆر تيتوس كۆرلاتسيان سه‌رۆكى كۆميته‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى سيناتى رۆمانيا كرد كه له ژماره‌يه‌ك له سيناتۆران و باڵيۆزى رۆمانيا له عێراق و ديپلۆماتكاران و به‌رپرسى نووسينگه‌ى كونسوڵگه‌رييان له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى رۆمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه به تايبه‌تيش له بوارى ئابوورى و په‌روه‌رده‌دا، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان تاوتوێ كرد.
نێچيرڤان بارزانى ئاماده‌يى و رۆڵ و به‌شداريى رۆمانياى له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ رۆمانيا دووپاتكرده‌وه كه ساڵانێكى درێژه به‌رده‌وام بورس و ده‌رفه‌تى خوێندن به قوتابيانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌دات.
لاى خۆيانه‌وه شاندى ميوان خۆشحاڵييان به سه‌ردانه‌كه‌يان نيشان دا و جه‌ختيان له ئاماده‌يى و خواستى وڵاته‌كه‌يان بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزارى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌رباره‌ى نيازى هاتنى كه‌رتى تايبه‌ت و چه‌ندين كۆمپانياى رۆمانى و ميكانيزمى كاركردنيان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
