سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە حەمدانییە
K24 - هەولێر:
لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە قەزای حەمدانییە بۆ بەشداریکردن لە پرسەی قوربانیان و بەسەرکردنەوەی بریندارانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەی هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لەو قەزایە، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاد لە 200 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەتیف رەشید لە پرسەی قوربانییەکانی حەمدانییە گوتی: ئەم کارەساتە تەنها بەسەر ناوچەیەکی دیاریکراوەدا نەهاتووە بەڵکو بەسەر سەرجەم گەلی عێراقدا هاتووە.
راشیگەیاند، گەلی عێراق هەموویان هاوسۆزی کەسوکاری قوربانییەکانن، چونکە کارەساتەکە بەڕادەیەک گەورەبوو دەنگدانەوەی لەدەرەوەی وڵاتیش هەبووە.
سەرۆک کۆماری عێراق گوتیشی: ئێمە لە عێراقی ئەمڕۆدا گرنگترین شت بەلامانەوە ئارامی و ئاسایشە، ئاسایشی بۆ هەموو تاک و گرووپ و ئایینێکی عێراقی. نابێت ئەم کارەساتەمان لەیادبچێت، بەڵکو دەبێت لێکۆڵینەوە لەسەرجەم لایەنەکانی بکەین.
پێش سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عێراق، دوێنێ پێنجشه‌ممه 28ـی ئه‌یلوولی 2023، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی شارۆچكه‌ی حه‌مدانییه‌ی كرد و له دیداری مه‌تڕانیه‌ی مار بنهام و ساره، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئاهه‌نگه خێزانییه‌كه كرد و رایگه‌یاند، كه‌مته‌رخه‌می و هه‌ستنه‌كردن به به‌رپرسیاریه‌تی له‌و رووداوه به‌دیده‌كرێت و له به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.
درەنگانی شه‌وی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هەروەها رۆژی چوارشەممە (27ـی ئەیلوولی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌میانی سه‌ردانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمهرجهنسی شاری هه‌ولێر و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بریندارانی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه، رایگه‌یاند، رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بوو.