بەرگری شارستانی عێراق: حەوت هەزار پرۆژە لە عێراق مەرجی سەلامەتییان تێدا نییە
K24 - هەولێر:
به‌رگری شارستانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حەوت هه‌زار پڕۆژه له‌نێویاندا هۆڵی بۆنه‌كان، هوتێل، چێشتخانه و پڕۆژه‌ی تایبه‌ت له‌عێراق مه‌رجی سه‌لامه‌تییان تێدا نییه.
لیوا حه‌سه‌ن ئیبراهیم خه‌زره‌جی، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگری شارستانی بۆ كاروباری ته‌كنیكی ئاشكرایكردووه، مه‌ترسی داڕوخان و ئاگركه‌وتنه‌وه له‌و پڕۆژانه ده‌كرێت كه به كه‌ره‌سته‌ی پلاستیك و سه‌نده‌ویچ په‌ناڵ دروستكراون كه هۆكاری سه‌ره‌كی خێرا گڕگرتنن، بۆیه پێویسته رێوشوێنی یاسایی له‌دژی خاوه‌كانیان بگیرێته‌به‌ر.
خه‌زره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لە کۆی حەوت هەزار پڕۆژە خاوه‌نی چوار هەزار پڕۆژە به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تییه‌وه پێبژاردنیان بۆ كراوه و خاوەنی سێ هەزار پڕۆژەکەی دیكه به‌ده‌م داواكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه نه‌چوونه، بۆیه به‌پێی رێككاره‌كان هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك مه‌رجی سه‌لامه‌تی تێدا نه‌بێت و له‌دروستكردنیاندا سانده‌ویچ په‌نه‌ڵیان به‌كارهێنرابێت بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ داده‌خرێن.
ئەم لێدوانەی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگری شارستانی دوای رووداوە کارەساتبارەکەی قەزای حەمدانییە دێت کە درەنگانی شەوی 26ـی ئەیلوول لە هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 110 کەس گیانیان لەدەستدا و دەیانی دیکەش بریندار بوون.