حەلبووسی: په‌رله‌مان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه كۆده‌بێته‌وه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی په‌رله‌مان تایبه‌ت ده‌بێت به رووداوه‌كه‌ی حه‌مدانییه، داواش دەکات لێکۆڵینەوەکان لەبارەی هۆکاری رووداوەکە بەردەوام بن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 29ـی ئه‌یلوولی 2023) محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوای بەشداریکردنی لە پرسەی قوربانیانی حەمدانییە داوای لێبووردنی لە کریستیانەکان کرد و گوتیشی، کریستیانەکان دۆخیان باش نییە و رەخنەشی لە لایەنە پەیوەندارەکان گرت کە چۆن مۆڵەتیان بە شوێنێک داوە بکرێتەوە، کە مەرجەکانی سەلامەتی تێدا نییە.
حه‌لبووسی به پێویستیشی زانی لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئاستی یاسایی و هێزە ئەمنییەکان و لیژنەی تایبەتمەدن لەبارەی ئەوانەی هۆکاری رووداوەکەن بەردەوام بن. گوتیشی: "چۆن بەبێ رەچاوکردنی رێکارەکانی سەلامەتی، مۆڵەت بەم شوێنانە دراوه، رۆژانە رووداوی لەو شێوەیە دووبارە دەبنەوە، پێویستە رێکارەکانی چاودێری و سزادان توندتر بکرێن."
حه‌لبووسی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "داوای لێبوردن لە کریستیانەکان دەکەم، کە دۆخیان باش نییە و پێویستە ئەمە چاک بکرێتەوە و دۆخی ناوچەکانیان ئاسایی بکرێتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە شوێنەکانیان و بە ئاشتی و ئاسایش بژین، پێویستە کەسوکاری قوربانیان قەرەبوو بکرێتەوە."
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق روونیشیكرده‌وه، سبەی شه‌ممه 30ـی ئه‌یلوولی 2023، په‌رله‌مان بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی و بە شەهیدناساندنی قوربانیانی رووداوەکەی حەمدانییە کۆدەبێتەوە.
هاوكات سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه ئه‌وه‌ی له حه‌مدانییه روویدا، یه‌كه‌م جار نییه رووبدات، پێشتریش چه‌ندین رووداوی هاوشێوه روویانداوه و به‌هۆی خزمایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌وه پهردهپۆشكراون، هه‌روه‌ها به پێویستی زانی سنوورێكیان بۆ دابنرێت.
روونیشیكرده‌وه، رووداوه‌كه‌ی كه‌شتییه‌كه‌ی ناو رووباری دیجله‌ش ئه‌وه‌نده له‌مێژ نییه، ئه‌مڕۆش ئه‌م رووداوه‌ی حه‌مدانییه، كه له بنه‌ڕه‌تدا بۆنه‌یه‌كی دڵخۆشی بوو، كه‌چی بوو به بۆنه‌یه‌كی ماته‌مینی له سه‌رانسه‌ری عێراق، هاوكات پیشتریش رووداوه‌كانی سووتانی نه‌خۆشخانه‌كان روویانداوه.
حه‌لبووسی راشیگه‌یاند، سبه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ڕووی یاساییه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن و ههڵوهستهیهكین له په‌رله‌مان ده‌بێت بۆ دابینكردنی هه‌رچی پێویسته بۆ كه‌سوكاری قوربانیان و بریندارانی ئه‌و رووداوه و له‌ڕووی یاسادانانیشه‌وه هه‌رچی پێویست بێت ئاماده‌كاری بۆ ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له كۆتاییدا گوتی: ئه‌مه كاره‌ساتێك بوو به ده‌ربڕین وه‌سف ناكرێت، به‌ڵام هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ساته ده‌گرنه ئه‌ستۆ و له لێكۆڵینه‌وه‌كانیشیان بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و ده‌بێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من، به سزای خۆیان بگه‌یه‌ندرێن و لیژنه‌یه‌كی باڵاش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكده‌هێنن.
درەنگانی شه‌وی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاهه‌نگگێڕانی هاوسه‌رگیری له قه‌زای حه‌مدانییه، ئاگر ده‌كه‌وێته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌سه‌دان كه‌سیش برینداربوون و له‌سه‌ر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هاوکات لە دوای رووداوەکە نزیکەی 70 برینداری رووداوەکە گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت و لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانیشەوە، پێداویستییەکان و هاوکاری ماددی بریندارەکان و کەسوکاریان کرا.
هەر ئەمڕۆ هەینی (29ـی ئەیلوولی 2023)، سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی ئه‌بره‌شه‌ی مووسڵ له گوته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی لە رێورەسمی بەڕێوەچوونی پرسەی قوربانییەکان رایگه‌یاند، تا ئێستا 25 ته‌رم نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
لەگەڵ ئەوەشدا، رۆژی پێنجشەممە (28ـی ئەیلوولی 2023) راگەیەندرا، بەشێک لە قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە، بەهۆی بەرزی رێژەی سووتاوییەکەیان، پشکنینی دی ئێن ئەیان بۆ دەکرێت بۆ ناسینەوەی ناسنامەکەیان پێش ئەوەی بەخاک بسپێردرێن.