رابەری گشتی بزووتنەوە: 10 رۆژی دیکە کۆنگرە دەکەین

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان
عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان

K24 - هەولێر

رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، لەبەر ئەوەی رێژەی یاسایی تەواو نەبوو، کۆنگرە دواخرا بۆ 10 رۆژی دیکە، ئەوکاتیش بە 200 کەس بەشداری کۆنگرە دەکەین.

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "نزیکەی 100 تا 200 کەس بەهۆی بوونی کێشە لە ناوەکانییان نەیانتوانی بێنە ناو کۆنگرە، ئێمەش گوتومانە بەرنامە و یاسایی کۆمسیۆن چۆن بێت وا ئەکەین و نابێت هیچ پێشێلکارییەک بکرێت، کە کۆمسیۆن نەیهێشتبوو ئەوانەی دەرەوە بێنە ژوورەوە، زیانێکی زۆری لە ئێمە دا".

گوتیشی: "دەبوو هەزار و 150 کەس بەشداری کۆنگرە بکات، ئێمەش هەزار و 200 کەس زیاترمان ئامادە کردبوو، بەڵام بەهۆی کێشە لەناوەکانییاندا هەندێکیان ناویان لە ئەندامانی کۆنگرەدا نەبوو، بۆیە 70 کەسمان لە رێژەی یاساییدا کەمی کرد، کۆمسیۆنیش گوتی: هەزار و 70 کەس هاتوونەتە ژوورەوە، بەمەش ریژەی یاسایی تەواونابێت، بۆیە کۆنگرەکە دواخرا بۆ ماوەی 10 رۆژی دیکە، ئەوکات دەتوانین کۆنگرەکە بە 250 کەس بکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە پەیوەندیمان بە لایەنەکەی دیکەوە نییە کە مەبەستی باڵی کامیل حاجی عەلی بوو، گوتی: ئەوانە زۆربەیان دەرکراون، ئەو کەسەی لەخۆیەوە خۆی کردووەتە گوتەبیژ "نە قنچکی سیرە نە سەڵکی پیازە" نە رۆژێک بزووتنەوە بووە، بڕۆن سەیری پڕۆفایلی بکەن ساڵێک لەمەوبەر حزبێکی تر بووە".

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز راشیگەیاند، لە سبەیەوە تا رۆژی هەینی وادەی کۆنگرەکە دیاری دەکرێت.