ئانۆ جەوهەر: داواکارین لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف بۆ ئاشکراکردنی راستی رووداوەکەی حەمدانییە بکرێت

K24 – هەولێر:
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت، هەر لە سەرەتای رووداوەکەی قەزای حەمدانییەوە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری مرۆیی و تەندروستی بۆ برینداران لەسەر هێڵ بووە، هاوکات گوتیشی: داواکارین لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف بۆ ئاشکراکردنی راستی رووداوەکەی حەمدانییە بکرێت.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەی قوربانییانی حەمدانییە،لە قەزای عەنکاوە، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە یەکەم ساتی رووداوەکەی حەمدانییە لەسەر هێڵ بوو و فەرمانی کردووە کە هەموو خزمەتگوزارییەکی تەندروستی و مرۆیی پێشکەش بە بریندارانی قەزای حەمدانییە بکرێت.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، لە یەکەم ساتەوە زیاتر لە 38 ئەمبووڵانسی لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی قەزای حەمدانییە کراوە و دواتر کۆمەڵێک هاوکاری تەندروستیش رەوانەی حەمدانییە و مووسڵ کران، هەروەها بریندارانی رووداوەکەش گەیەندرانە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر.
ئانۆ جەوهەر، دەڵێت: دەزگای خێرخوازی بارزانی رۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە گەیاندنی خزمەتگوزاری تەندروستی و مرۆیی بۆ بریندارانی قەزای حەمدانییە، هەروەها تاوەکو ئێستاش مەتڕانەکان سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە سەرەتای رووداوەکەوە لەسەر هێڵ بووە.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باسی لەوەشکرد، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە نزیکەوە سەردانی بریندارانی حەمدانییەی کرد و داواشی کرد هەرچی خزمەتگوزاری تەندروستی هەیە پێشکەشیان بکرێت، هەروەها راپۆرتی برینداران سات بە سات دەگەیشتە دەستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خودی خۆی بەدواداچوونی بۆیان دەکرد.
ئانۆ جەوهەر، گوتی: مەتڕانەکانی کڵێساکانی سریانی و کلدانی پرسەیان داناوە لە قەزای عەنکاوە، هەروەها چەندین کەس لە بنەماڵەی قوربانییەکان ئامادەی پرسەکە بوون، هەروەها بە دەیان پرسە لە چەندین شوێن دانراوە، دوای تەوابوونی ئەم پرسەیەش هەموومان دەچینە بەردەم کڵێسای مارت شمۆنی لەوێدا مۆم دادەگیرسێنین بۆ رێزگرتن لە گیانی قوربانییانی رووداوەکەی حەمدانییە.
ناوبراو گوتیشی: داواکارین لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف بۆ ئاشکراکردنی راستی رووداوەکەی حەمدانییە بکرێت.
درەنگانی شهوی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاههنگگێڕانی هاوسهرگیری له قهزای حهمدانییه، ئاگر كهوتهوه و بههۆیهوه زیاتر له 100 كهس گیانیان لهدهستداوه و بهسهدان كهسیش برینداربوون و لهسهر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانهوهی لێكهوتهوه.
دوای رووداوەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و تەندروستی راسپارد، بەهانای لێقەوماوانەوه بچن و تا ئێستاش ژمارەیەک برینداری ئەو رووداوە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان گواستراونەتەوە.
هەروەها رۆژی چوارشەممە (27ـی ئەیلوولی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لهمیانی سهردانی بۆ نهخۆشخانهی ئیمهرجهنسی شاری ههولێر و بهسهركردنهوهی بریندارانی رووداوهكهی حهمدانییه، رایگهیاند، رووداوهكهی حهمدانییه كارهساتێكی گهورهی مرۆیی بوو "هاتووین لێره دهستخۆشی له وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان و پارێزگاری ههولێر بكهم، كه بهڕاستی ههر له سهرهتا و سهعاتی یهكهمی روودانی ئهو كارهساته، ئهوان ئهمبوڵانسیان نارد."
لەلایەن خۆیەوە، گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانیکرد سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان رابگەیهندرێت.