فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی له باكووری سووریا پشڕاستكرده‌وه

K24 – هەولێر:
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، له رێگه‌ی ئۆپراسیۆنێكه‌وه سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعش له باكووری سووریا ده‌ستگیركرا.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 30 ئه‌یلوولی 2023)، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، رۆژی 28ـی ئه‌م مانگه هێزه‌كانیان له رێگه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كیان ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه عه‌لی مه‌مدووح ئیبراهیم ئه‌لحاجی شێخ، كه سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشه له باكووری سووریا، ده‌ستگیركرا.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا روونیشیكرده‌وه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هیچ قوربانییه‌كی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه.
رۆژی 25ـی ئه‌یلوولی 2023، ترۆی گارلۆك گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكدا ئه‌بوهه‌لیل ئه‌لفه‌دعانی سه‌ركرده‌ی باڵای رێكخراوی داعش له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، ده‌ستگیركرا.
گارلۆك هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندبوو، ئه‌ركی ئه‌و سه‌ركرده‌یه ئاسانكاریكردن بوو له ریزه‌كانی داعش له سووریا و هه‌روه‌ها خاوه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كی باش بوو له‌نێو ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ده‌ستگیركردنی ئه‌لفه‌دعانی، هه‌نگاوێكه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توناكانمان بۆ دیاریكردنی شوێنی چه‌كدارانی داعش و به‌ئامانجگرتنییان و دوورخستنه‌وه‌یان له گۆڕه‌پانه‌كانی شه‌ڕه.
پێشتریش لێکۆڵەری سەرەکی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمه‌ریکا، لە راپۆرتێک‌دا به کۆنگرێسی ئەمه‌ریکای رایگەیاندبوو، ژمارەی چەکدارانی داعش له عێراق و سووریا لە نێوان شەش هەزار بۆ 10 هەزار چەکدار دەبن.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەقەی له سووریا کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.