بهڕێوبهرى ههواڵگرى ئهمريكا: پاكتاوكردنى پلهدارهكانى سوپاى توركيا كاريگهرى نهرێنى دهبێت
بەڕێوبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکی جێمس کلاپەر رایگەیاند، پرۆسەی پاکتاوکردنی سوپای تورکیا زیانی بە شەڕی دژی داعش گەیاندووە.
K24 – ههولێر:
بەڕێوبەری هەواڵگری نیشتیمانی ئەمریکی جێمس کلاپەر رایگەیاند، پرۆسەی پاکتاوکردنی سوپای تورکیا زیانی بە شەڕی دژی داعش گەیاندووە.
جێمس کلاپەر روونیکردەوە، دوای هەوڵی کودەتا لە تورکیا و دەستپێکردنی پڕۆسەی دوورخستنەوە و پاکتاوکردنی سوپای تورکیا، بەجۆرێک کاریگەری نەرێنی لەسەر شەڕی دژی داعش دروستکردووە.
کلاپەر دووپاتیکردەوە، دەسەڵاتدارانی تورکیا چەندین ئەفسەری باڵایان دوورخستووەتەوە کە بەردەوام لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر هێڵ بوون لە شەڕی دژی داعش.