ئه‌ردۆغان: رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ناتوانن له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان رێگربن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، رووبه‌ڕووی چه‌ندین ناخۆشی و هه‌وڵی كوده‌تا بووینه‌وه، توانیمان به‌سه‌ریاندا زاڵبین. گوتیشی: "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ناتوانن له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان، رێگربن".
له‌میانه‌ی به‌شداریان له دانیشتنی خولی نوێی یاسادانانی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 1ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، له گوتارێكدا رایگه‌یاند، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیری و ئاسایشی توركیا ده‌ده‌ن، به‌ڵام تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "رێگه به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ناده‌ین، كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن، خه‌بات دژی ئه‌وان ده‌كه‌ین. گوتیشی: "رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ناتوانن له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان رێگربن".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئه‌سته‌می و هه‌وڵی كوده‌تا بووینه‌وه، سه‌ركه‌وتین و زاڵبووین به‌سه‌ریاندا.
سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كاته‌كه بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی توركیا گونجاوه.
داواشی له لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مانی توركیا كرد، یه‌كده‌نگ و یه‌كگرتوو بن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێز بن.
له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ـی شوباتی ئه‌مساڵ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، توركیا به‌هۆی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌وه 105 ملیار دۆلار زیانیكرد، كه ئه‌مه بڕێكی زۆره بۆ وڵاتێك كه له قۆناغی په‌ره‌سه‌ندن و هه‌ڵسانه‌وه دابێت.
تایبه‌ت به جه‌نگی رووسیا – ئۆكرانیا، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئه‌و جه‌نگه كێشه‌ی زۆری ئابووری بۆ جیهان دروستكرد.
دووپاتیشیكرده‌وه، چیتر چاوه‌ڕێی یه‌كێتی ئه‌وروپا ناكه‌ین، چونكه به‌ڵێنه‌كانیان به‌جێ نه‌گه‌یاند.
گوتیشی: "پێویسته یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵه‌كانی چاكبكاته‌وه، چاوه‌ڕێی ئێمه نه‌بن سازش له بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ین".
دواجار باسی له‌وه كرد، ئێمه پێویستمان به‌وه نییه ببینه ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئێمه گه‌یشتووین به‌و ئاسته‌ی پێوه‌ره‌كان دیاری بكه‌ین.
رۆژی (1ـی حوزەیرانی 2023)، ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی فەرمی و کۆتایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیای ئاشکراکرد و رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار، 52.18%ـی دەنگەکانی بەدەستهێنابوو و له به‌رامبه‌ردا کەمال کڵچدارئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی میللـەت 47.82ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.