سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره ده‌كات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسییه‌وه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، تيرۆر و توندوتيژى، ئارامى ناوچه‌كه ده‌خه‌نه مهترسييهوه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "جه‌خت له كارى پێكهوهيى هاوبه‌ش بۆ رێگريكردن له تيرۆر و سه‌رچاوه‌كانى دهكهينهوه".
پێشتریش عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایگەیاندبوو، "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئۆکتۆبەری 2023، نزیکەی کاتژمێر 09:30، دوو تیرۆریست کە بە ئۆتۆمبێلێکی بازرگانییەوە هاتوونەتە بەردەم دەروازەی هاتنە ژوورەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، هێرشێکی ترۆریستییان ئەنجام دا".
بە گوتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا، "یەکێک لە تیرۆریستەکان خۆی تەقاندووەتەوە و یەکێکی دیکەشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە". ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەهۆی رووداوەکەوە، "دوو ئەفسەری پۆلیس بە سووکی بریندرابوون".
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بەرپرساریەتی خۆی لە هێرشەکەی ئەمڕۆی ئەنقەرە راگەیاندووە.
ده‌قی لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان:
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى په‌لاماره تيرۆرستييه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نقه‌ره ده‌كات. تيرۆر و توندوتيژى، هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددييه كه ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مهترسييهوه. بۆيه جه‌خت له كارى پێكهوهيى و پێوستيى بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌ش دهكهينهوه بۆ ڕێگريكردن له تيرۆر و سه‌رچاوه‌كانى له ناوچه‌كه.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2023/10/1