كونسوڵی گشتی رووسیا له هه‌رێمی كوردستان: هیوادارین دووباره نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده بكرێته‌وه
K24 - هەولێر:
كونسوڵی گشتی رووسیا له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆمپانیاكانی رووسیا له كاركردن له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن. گوتیشی: "هیوادارین دووباره نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده بكرێته‌وه".
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24، ماكسیم رۆبن كونسوڵی گشتی رووسیا له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كۆمپانیاكانی رووسیا له كاركردن له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن و راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كاریگه‌ریی له كاری كۆمپانیاكان كردووه.
كونسوڵی گشتی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عێراق و توركیا له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له گفتوگۆدان.
ماكسیم رۆبن دووپاتیشیكرده‌وه، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رووسیا زۆر به‌هێز و متمانه‌پێكراون.
هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان راگیراوه، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاری هه‌ردوو كۆمپانیای رۆسنه‌فت و گازپرۆم كردووه، به‌ڵام له كاره‌كانیان هه‌ر به‌رده‌وامن، هه‌ر له‌به‌ر راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام سفر نه‌بووه".
گوتیشی: "كۆمپانیا رووسییه‌كان پلانیان بۆ به‌رده‌وامیدان به كاركردن له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هیوادارین دووباره ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه په‌یوه‌ندیی به دانوستانی نێوان لایه‌نی توركی و عێراقییه‌وه هه‌یه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیا زۆر به‌هێز و متمانه‌پێكراون و مێژووه‌كی دوور و درێژی ئه‌رێنیمان هه‌یه، ئێمه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و دۆستایه‌تیمان له نێواندا هه‌یه".
له 25ی ئاداری رابردووه‌وه تا ئێستا، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا وه‌ستاوه، به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كان تا ئێستا عێراق شه‌ش ملیار دۆلاری به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان زیانكردووه.