رووسیا هەڕەشە لە ئەڵمانیا دەکات

ماریا زاخارۆڤا
ماریا زاخارۆڤا

K24 - هەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، ئەڵمانیا هەست بەو مەترسییانە ناکات کە چەک رەوانەی ئۆکرانیا دەکات، بەتایبەت ئەو مووشەکە مەودا درێژانەی کە دەتوانن بگەنە خاکی رووسیا.

ماری ئەگنیس، سەرۆکی لیژنەی بەرگری لە پەرلەمانی ئەڵمانیا داوای کردووە، مووشەکی زیاتری جۆری "تاوروس" رەوانەی ئۆکرانیا بکرێت، تاوەکو کیێڤ خاکی رووسیا بکاتە ئامانج.

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا جەختی لەوە کردەوە، کە ئەو جۆرە گوتانە پڕە لە ترس و تۆڵەکردنەوە لە رووسیا، ئاماژەی بەوەشکرد، بەرلین هێشتا تێنەگەیشتووە کە رەوانەکردنی چەک دەبێتە هۆی دروستکردنی تاوان لە کیێڤ.

گوتیشی: "پێدەچێت سەرکردایەتی ئەڵمانیا وانەکانی مێژووی لەبیرچووبێتەوە، هەرچەندە پێویستە لەوانی دیکە باشتر لەبیریان بێت، هەرچەندە دەبێت هەستیارتر بێت بەرامبەر هەر دەرکەوتنێکی ئایدۆلۆژیایی ڕق لە مرۆڤ، بەڵام ئێمە پێچەوانەکەی دەبینین".