ڤێدانت پاتێل: له‌باره‌ی ئاڵۆزبوونی بارودۆخی باكووری سووریا نیگه‌رانین
K24 - هەولێر:
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریكا نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی ئاڵۆزبوونی بارودۆخی باكووری سووریا راده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات ده‌ڵێت په‌كه‌كه بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیا هه‌ڕه‌شه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 4ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) ڤێدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریكا له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ئاڵۆزبوونی بارودۆخی باكووری سووریا راگه‌یاند و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كانی باكووری سووریای كرد.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریكا هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئاڵۆزبوونی دۆخی باكووری سووریا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌بێت.
هه‌روه‌ها رایشیگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ن ئاگربه‌ست له باكووری سووریا به‌رده‌وام بێت. هاوكات گوتی، په‌كه‌كه بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیا هه‌ڕه‌شه‌یه و ده‌بێت توركیا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌بێت و رێز له سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بگرێت.
دوای شکستی داعش لە ئاداری 2019، لە گوندەکانی دەوروبەری دێرەزوو، باکوور و رۆژهەڵاتی دێرەزوور کەوتووەتە ژێردەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ژمارەیەک بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەو سنوورە جێگیرکراون، ساڵانە چەندین ئۆپراسیۆن دژی داعش لەو سنوورە ئەنجام دەدەن.
پێشتر فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، رۆژی 28ـی هێزه‌كانیان له رێگه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كیان ئه‌نجامدا و به‌هۆیه‌وه عه‌لی مه‌مدووح ئیبراهیم ئه‌لحاجی شێخ، كه سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای داعشه له باكووری سووریا، ده‌ستگیركراوە.