گه‌رما به‌ڕێوه‌یه
50 پله تێده‌په‌ڕێنێت

K24 – هه‌ولێر:
پێشبینی ده‌كرێت له ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه شه‌پۆلێكی گه‌رما ناوچه‌كانی عێراق بگرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌وه به خۆیه‌وه ببینێت.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندووه" له ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه پله‌كانی گه‌رما ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ده‌سته‌كه، پێشبینیكراوه، نزمه پاڵه‌په‌ستۆی گه‌رمای وه‌رزی قوڵ ببێته‌وه ، و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر عێراق ده‌ربكه‌وێت و پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رز ببێته‌وه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی عێراقی له‌باره‌ی شه‌پۆله گهرماكهوه ڕایگه‌یاندووه" له هه‌ندێك ناوچه‌ی عێراق، پله‌كانی گه‌رما ده‌گاته " 50 " پله به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها له هه‌ندێك ناوچه‌ی باشوری عێراقیش گه‌رما ده‌گاته سه‌رووی " 50 " پله.