شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک لە هەولێر روویدا

K24 - هەولێر

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، نیوە شەوی رابروو بومەلەرزەیەک لە پارێزگای هەولێر روویدا، بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.

لە راپۆرتێکی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراقدا هاتووە: "کاتژمێر 11:32  خولەکی شەوی رابردوو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی 3.5 پلەی رێکختەر، لە باکووری رۆژهەڵاتی شەقڵاوە لە پارێزگای هەولێر روویدا".

دەشلێت: بومەلەرزەکە لەلایەن بەشێک لە هاوڵاتیانەوە هەستی پێنەکراوە، هیچ زیانێکیشی نەبووە.