باباجان: بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانی بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی بەرز دەنرخێنم
ئەمڕۆ سێشەممە 11/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەلی باباجان، سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتنی تورکیا و شاندێکی یاوهریی کرد.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ، لەم بارەیەوە، ئاماژە بە گرنگیی جێبەجێکردنی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە کرا.
هەروەها هەردوولا پشتیوانیی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپات کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، باس لە پرۆسەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کرا و بانگەوازی سەرۆک بارزانی بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەتێکی بنکە فراوان، بەرز نرخێنرا.

