كه‌می گوێدرێژ له غه‌ززه كێشه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان دروست كردووه
K24 - هەولێر:
كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین رووبه‌ڕووی قه‌یرانی نه‌بوونی گوێدرێژ بووه‌ته‌وه، كه به گوته‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی غه‌ززه هه‌رگیز قه‌یرانی به‌و شێوه‌یه‌ی له نه‌بوونی گوێدرێژ نه‌بووه‌ته‌وه و ژیانی رۆژانه‌یانی قورس‌تر كردووه، به‌تایبه‌ت كه بۆ گواستنه‌وه و كرێ به‌كاریده‌هێنن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 6ـی تشرینی یه‌كه‌یم 2023) رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین رووبه‌ڕووی قه‌یرانی نه‌بوونی گوێدرێژ بووه‌ته‌وه و به گوته‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ش قه‌یرانه‌كه پێشهاتێكه كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه و به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌وه ژیانیان رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ و بارگرانی زیاتر بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌وان گوێدرێژ بۆ گواستنه‌وه‌ی رۆژانه به‌كارده‌هێنن.
له‌وباره‌یه‌وه هاوڵاتییه‌ك به ناوی هانی نادی كه كاری بازرگانی ده‌كات قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه كردووه و گوتوویه‌تی، ئێستا خاوه‌ن ته‌نیا یه‌ك گوێدرێژه، له كاتێكدا پێشتر 700 گوێدرێژی بۆ پێویستی ناوخۆیی له غه‌ززه هاورده كردووه.
واشنتۆن پۆست سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه، دوای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ئابلۆقه‌ی ئابووری خسته سه‌ر بازرگانی گوێدرێژ له چه‌ند مانگی رابردوودا، بۆیه ده‌ستخستنی گوێدرێژ له كه‌رتی غه‌ززه زه‌حمه‌ت بووه و بووه‌ته هۆی دروستبوونی ئه‌و قه‌یرانه.
ئه‌و رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه باسی له‌وه كردووه، ئیسرائیل به‌شێوه‌ی راسته‌قینه له ئه‌یلوولی 2021ـوه ئابلۆقه و كۆتوبه‌ندی خستووه‌ته سه‌ر بازرگانی گوێدرێژ له كه‌رتی غه‌ززه، كه هانی نادی ده‌ڵێت، ئه‌و كات 30 هه‌زار گوێدرێژی له ئیسرائیل بۆ غه‌ززه گواستووه‌ته‌وه.
هاوكات دوو بریكاری سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئیسرائیل به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ گوێدرێژ له كه‌رتی غه‌ززه و پێشێلكردنی مافی ئاژه‌ڵ، بڕیاری داوه ئابلۆقه بخاته سه‌ر بازرگانیكردن به‌و ئاژه‌ڵه له غه‌ززه.
هانی جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، كه بازاڕی گوێدرێژان له غه‌ززه رووبه‌ڕووی بێسه‌روبه‌ری و پشێوی بووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك نرخی یه‌ك گوێدرێژ ده‌گاته نزیكه‌ی 1000 دۆلاری ئه‌مه‌ریكا.