قایمقامی سیدەکان: بەهۆی بۆردومانەکانەوە مەترسی چۆڵکردنی زۆرێک لە گوندەکان هەیە
K24 – سیدەکان:
ده‌ڤه‌ری برادۆست له‌سنووری ئیداره‌ی سۆران سێگۆشه‌ی سنووری نێوان عێراق، ئێران و توركیایه، دانانی بنكه و باره‌گاکانی پەکەکە لەو دەڤەرە پاساوی داوه‌ته توركیا و %40ـی ده‌ڤه‌ره‌كه چۆڵه و به‌هۆی بۆردوومانی بەردەوامی فڕۆكه‌كانی توركیا.
فاخیر شێخۆ، گوندنشین، بە کوردستان24ـی راگەیاند، "خەڵک لێرە بەردەوام لە ترس و دڵەراوکێدایە، بەهۆی ئەم بارودۆخەی لەم سنوورانە هەیە ناتوانین ژیانێکی ئاسایی بەڕێ بکەین، هیچ کاتێک نازانین کەی بۆردومان دەکرێین کەی فڕۆکە هێرش دێنێت، خێزانەکانمان هەمیشە لە ترس دان و شەو کە پشوو دەدەی نازانی بەیانی چی روودەدات، بۆ نموونە پارساڵ ئەم کاتانە قوتابخانە داخرابوو لەبەر بۆردوومان".
په‌كه‌كه دەڤەری برادۆستی كردووەته شوێنی ته‌راتینی خۆی و سه‌دان بنكه و باره‌گای لێدامه‌زراندووه، ئه‌مه‌ش پاساوی داوه‌ته توركیا و سوپای ئه‌و وڵاته وێرای تۆپباران و بۆروومانی به‌رده‌وام، ئه‌نجامدانی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر باره‌گاكانی په‌كه‌كه دواین هەڕه‌شه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه.
ئیحسان چەلەبی، قایمقامی سیده‌كان، بە کوردستان24ـی گوت: زیاتر لە سەد گوند لە سنووری ئێمە چۆل بوونە و مەترسی لەسەر گوندەکانی دیکەش هەیە بەتایبەت 20 گوند کە نزیک لە هێڵی تەماسی پێکدادانی نێوان تورکیا و پەکەکەوەن، لە هەندێک شوێن بنکەی سەربازی تورکی 500 مەتریک لە ئاوەدانی و خەڵکییەوە دوورن، ئەمەش وایکردووە کە هەر پێکدادانێکی دیکە یان هەر هێرشێکی دیکەی زەمینی تورکی کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر گوندەکانی نزیکیان و ئەگەری چۆڵبوونیان زۆرە".
له‌ساڵی 1991 وه تائێستا نزیكه‌ی 100 کەس له‌خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری برادۆست به‌هۆی بۆردوومانی فرۆكه و تۆپبارانی توركیا و تی ئێن تی رێژكردنی رێگاكان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه شه‌هید و برینداربوونه‌وه له‌كۆی 264 گوند 118ـیان چۆڵكراون و مه‌ترسی چۆڵبوونیش له‌سه‌ر 20گوندی دیكه‌ی سنووره‌كه هه‌یه.
ده‌ڤه‌ری برادۆست له‌سنووری ئیداره‌ی سۆران سێگۆشه‌ی سنووری نێوان عێراق، ئێران و توركیایه، %40ـی ناوچه‌كه به‌هۆی ئاڵۆزی و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی په‌كه‌كه و توركیا چۆڵكراوه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ش له‌ژێر ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین.