ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێدا
باشووری ئیسرائیل مووشەکباران کرا
K24 – هەولێر
دەیان مووشەک لە کەرتی غەزەوە ئاراستەی ئیسرائیل کران و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 7/10/2023، دەیان مووشەک لەلایەن بەرەی بەرگری فەڵەستینییەوە، ئاراستەی باشووری ئیسرائیل کران.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هێرشە مووشەکییەکەی گرووپە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەزەوە بۆسەر ئیسرائیل لە بەرەبەیانەوە دەستیپێکردووە، تیایدا چەند ناوچەیەکی باشووری ئیسرائیل کراونەتە ئامانج.
لە بەرامبەردا سوپای ئیسرائیل زەنگی ئاگادارکردنەوەی لە هەریەکە لە شارەکانی تەلئەڤیڤ، عەسقەلان، بیئر سەبع و عەراد لێداوە و داوای لە هاووڵاتییان کردووە، بۆ پاراستنی ژیانیان پەنا بۆ ژێرزەمین و شوێنە پارێزراوەکان ببەن.
تائێستا هیچ لایەک ئاماری کوژرا و بریندارەکانیان بەهۆی بۆردومانەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.