کەشناسی رەوشی کەشوهەوای راگەیاند

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 7/10/2023 ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بە (1 تا 2) بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی یەکشەممە 8/10/2023 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 33

سلێمانی: 32

دهۆک: 32

کەرکوک: 35

هەڵەبجە: 34

زاخۆ: 32

سۆران: 30

حاجی ئۆمەران: 24

گەرمیان: 36

.