باڵیۆزی ئیسرائیل له ئه‌نقه‌ره ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی توركیا بۆ ئاگربه‌ست ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هەولێر:
دوای ئه‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ لایه‌نه فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلییه‌كان له په‌یوه‌ندیدان بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، باڵیۆزی ئیسرائیل له توركیا رایگه‌یاند، كاتی ئه‌وه نییه قسه له‌باره‌ی گفتوگۆی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل بكرێت. گوتیشی: هێرشه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ناكرێت حه‌ماس بوونی له توركیا و هیچ شوێنێكی دیكه‌ی جیهان هه‌بێت.
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی دوێنێ (شەممە 7ـی ئۆکتۆبەر - تشرینی یه‌كه‌می 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ڵێنیدا به هێزه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئیریت لیلیان باڵیۆزی ئیسرائیل له توركیا ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 8ـی ئۆكتۆبه‌ر - تشرینی یه‌كه‌می 2023) رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن، كه نابێت ئه‌و بزووتنه‌وه بوونی له توركیا و هیچ شوێنێكی دیكه‌ی جیهان هه‌بێت.
لیلیان گوتیشی: "كاره له‌پێشینه‌كانی ئیسرائیل له ئێستادا، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه".
له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی توركیا بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، باڵیۆزی ئیسرائیل له توركیا ده‌ڵێت، ده‌ستپێشخه‌ری له‌كاتی دیكه‌دا ده‌كرێت، به‌داخه‌وه ئێمه خه‌ریكی ژماردنی قوربانییه‌كانین و بێجگه له‌وه‌ش چاره‌سه‌ری برینداره‌كان ده‌كه‌ین، تا ئێستا ژماره‌ی بێسه‌روشوێنبووان نازانین.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیسرائیل له توركیا هه‌روه‌ها گوتیشی: "دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی رفێندراوان بۆ ئیسرائیل، هه‌روه‌ها دووباره ئارامی و سه‌قامگیری بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌كه، ئه‌وكات ده‌توانین باس له ده‌ستپێشخه‌ری و نێوه‌ندگیری بكه‌ین".
له‌باره‌ی بوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی حه‌ماس له توركیا، لیلیان گوتی: ساڵح ئه‌لعارووری گه‌وره سه‌ركرده‌ی حه‌ماس به‌رده‌وام له بۆنه‌كاندا له توركیا ده‌بیندرێت، ده‌بێت به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی دادگایی بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، ناكرێت حه‌ماس نووسینگه و چالاكی له توركیا و هیچ شوێنێكی دیكه‌ی جیهان هه‌بێت، جیهان شوێنی تیرۆریستانی لێنابێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه‌وه نو‌عمان كورتوڵمۆش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند، هه‌میشه توركیا داوای دانبه‌خۆداگرتن له فه‌له‌ستنییه‌كان ده‌كات، ئه‌وان له دێرزه‌مانه‌وه سته‌میان لێكراوه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مزگه‌وتی ئه‌قساوه هه‌یه. (سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا مزگه‌وتی ئه‌قسای به "هێڵی سوور" وه‌سفكرد).
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئیسرائیل، تا كاتژمێر (5:45) خوله‌كی ئه‌م ئێواره بۆ 700 كه‌س به‌رزبووه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل له‌باره‌ی ژماره‌ی بریندارانه‌وه ده‌ڵێت، تا ئێستا 2048 بریندار تۆماركراون و 20 یان دۆخیان خراپه.
سوپای ئیسرائیلیش له‌باره‌ی كوژرانی سه‌ربازانییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تا ئێستا44 سه‌رباز كوژراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشتووه‌ته 370 كه‌س.