زانا مه‌لاخالید: یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی دادگای فیدڕاڵییه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌بێ یاسای هه‌ڵبژاردن بمێنێته‌وه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، تانه‌ی یه‌كێتی له یاسای هه‌ڵبژاردن له دادگای فیدڕاڵی بۆ ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان به‌بێ یاسای هه‌ڵبژاردن بمێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 8ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) زانا مه‌لاخالید، سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی رابردوو و ئێستای پارتی دیموكراتی كوردستان به‌تایبه‌ت له كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئه‌وه بووه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌تایبه‌ت له واده‌ی خۆیدا بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و یاسایی به‌رده‌وام بێت.
زانا مه‌لاخالید ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانیدا كه پێنجیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سێیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه بووه، جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، هه‌ڵبژاردن مافی هاووڵاتییانه و نه پارتی و نه یه‌كێتی و نه هیچ لایه‌نێكی دیكه بۆی نییه ئه‌و مافه له هاووڵاتییان زه‌وت بكات.
سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، پارتی دیموكراتی كوردستان ساڵێك به‌ر له كۆتاییهاتنی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی راگه‌یاندووه، كه پێویست ده‌كات هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
زانا مه‌لاخالید تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كاتێك پارتی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستانی درێژ كرده‌وه به فراكسیۆنی یه‌كێتی راگه‌یاند، داواكارییه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو. گوتیشی، ئه‌وان مه‌به‌ستیان بوو هه‌رێمی كوردستان بكرێته چوار پارچه، پارتی له به‌رامبه‌ردا رازی بوو، هاوكات مه‌به‌ستیان بوو كۆمیسیۆن كارا بكرێته‌وه، پارتی دووباره رازی بووه‌وه، به‌ڵام دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستانیان ئه‌نجام نه‌ده‌دا ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی خۆشیانی لێ جێبه‌جێ بكه‌ن، كه ئامانجیشیان له‌و بابه‌ته ئه‌نجامنه‌دانی هه‌ڵبژاردن بوو.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به نایاساییبوونی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه بوو هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته بۆشایی یاسایی. روونیشیكرده‌وه، درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان به یاسا بوو نه‌ك به بڕیار. گوتیشی، ئه‌وه‌ی ئێستا یه‌كێتی ده‌یكات سه‌باره‌ت به تانه‌دان له یاسای هه‌ڵبژاردن له دادگای فیدڕاڵی، بۆ ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان به‌بێ یاسای هه‌ڵبژاردن بمێنێته‌وه، هاوكات له‌و حاڵه‌ش ئه‌گه‌ر یاسای یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 1992 جێبه‌جێ بكرێت، كورسی پێكهاته‌كان له 11ـوه ده‌بێته پێنج كورسی، كه ئێستا یه‌كێتی تانه‌ی له‌و بابه‌ته داوه.