له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ناتانیاهۆ دووجار په‌یوه‌ندی به بایدنه‌وه ده‌كات
K24 - هەولێر:
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل په‌یوه‌ندی به جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌كات و داوای پاڵپشتی و هاوكاری ده‌كات.
نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 8ـی ئۆكتۆبه‌ر - تشرینی یه‌كه‌می 2023) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ناتانیاهۆ ئه‌مڕۆ دووه‌مجاره په‌یوه‌ندی به جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌كات، له‌و رێگه‌وه پاڵپشتی بێ مه‌رج و راسته‌وخۆی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستكه‌وت.
پێشتریش سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین جال هیرشی وه‌ك به‌رپرسی دۆسییه‌ی بێسه‌روشوێنانی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو دیاریكرد و داوای له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كرد، هاوكاری بكه‌ن.
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی دوێنێ (شەممە 7ـی ئۆکتۆبەر - تشرینی یه‌كه‌می 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ بهڵێنیدا به هێزه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئیسرائیل، تا كاتژمێر (7:50) خوله‌كی ئه‌م ئێواره 700 كه‌سی تێپه‌ڕاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل له‌باره‌ی ژماره‌ی بریندارانه‌وه ده‌ڵێت، تا ئێستا 2048 بریندار تۆماركراون و 20 یان دۆخیان خراپه.
سوپای ئیسرائیلیش له‌باره‌ی كوژرانی سه‌ربازانییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تا ئێستا44 سه‌رباز كوژراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشتووه‌ته 370 كه‌س.