ئەمشەو ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر پرسی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل کۆده‌بێته‌وه
K24 – هەولێر:
بڕیارە ئەمشەو ئەنجوومەنی ئاسایشی سه‌ر به نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر پرسی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل کۆبێتەوە.
لە دوای هێرشە مووشەکییەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە رۆژی شەممە، بەرازیل کە ئێستا سەرکردایەتی دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات، داوای کۆبوونەوەی بەپەلە و لەناکاوی ئەنجوومەنەکەی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرژییەکانی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان له‌مباره‌یه‌وه راگەیه‌ندراوێکی بڵاویکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەدات، بڕیارە ئه‌مشه‌و ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر پرسی هێرشەکانی حەماس و ئیسرائیل کۆببێتەوە.
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی دوێنێ (شەممە 7ـی ئۆکتۆبەر - تشرینی یه‌كه‌می 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ بهڵێنیدا به هێزه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له غه‌ززه، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئیسرائیل، تا كاتژمێر (8:10) خوله‌كی ئه‌مشه‌و 700 كه‌سی تێپه‌ڕاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل له‌باره‌ی ژماره‌ی بریندارانه‌وه ده‌ڵێت، تا ئێستا 2048 بریندار تۆماركراون و 20 یان دۆخیان خراپه.
سوپای ئیسرائیلیش له‌باره‌ی كوژرانی سه‌ربازانییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تا ئێستا44 سه‌رباز كوژراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشتووه‌ته 370 كه‌س.