ئامارەکانی هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان لە 2022

هاوسەرگیری خوار 18 ساڵ لە هەولێر و گەرمیان زیادی کردووە و لە سلێمانی و دهۆک کەمی کردووە

K24 - هەولێر:

رێکخراوی لێکۆڵەر و سندوقی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق ئاماری گرێبەستەکانی هاوسەرگیرییان لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022 بڵاوکردەوە.

بە گوێرەی ئامارەکە، ساڵی رابردوو 55 هەزار و 896 گرێبەستی هاوسەرگیری واژۆ کراوە کە لەو ژمارەیە (%14.4) 8048ـیان هاوسەرگیری کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ بوون و (%85.6) 47848ـیان کەسانەی سەروو تەمەن 18 ساڵ بوون.

بە پێی ئەو ئامارە، رێژەی هاوسەرگیری کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ لە پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان زیادی کردووە و لە دهۆک و سلێمانی کەمی کردووە.

بەکۆی گشتی، بەراورد بە ئامارەکانی 2021، ساڵی رابردوو هاوسەرگیری خوار 18 ساڵ لە هەرێمی کوردستان بەرێژەی %2.6 زیادی کردووە.

سەبارەت بە ئاماری گرێبەستەکانی هاوسەرگیری لە پارێزگای هەولێر لە ساڵی رابردوو، ژمارەیان 19019 گرێبەست بووە کە %73ـیان گرێبەستی هاوسەرگیری سەروو تەمەن 18 ساڵ بوون، ئەوانیش ژمارەیان 13890 گرێبەستە و %27ـیان گرێبەستی هاوسەرگیری کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ بوون کە ژمارەیان 5129 گرێبەستە.

ئاماری گرێبەستەکانی هاوسەرگیری لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی دیکەی هەرێمی کوردستان:

- گرێبەستی هاوسەرگیری لە سلێمانی

کۆی گشتی 20147

(%5.2) 1111  خوار 18 ساڵ

(%94.8) 20053  سەروو 18 ساڵ

- گرێبەستی هاوسەرگیری لە دهۆک 

کۆی گشتی 13441

(%11.1) 1435 - خوار 18 ساڵ 

(%88.9) 11532 سەروو 18 ساڵ

- گرێبەستی هاوسەرگیری لە گەرمیان 

کۆی گشتی 3110

‎(%13.6)  373 - خوار 18 ساڵ

(%86,4) 2373 - سەروو 18 ساڵ 

ئاماری داواکاری جیابوونەوە  لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022:

کۆی گشتی - 13967:

(%9) 1261 -   خوار 18 ساڵ

(%91) 12706  - سەروو 18 ساڵ

 

- هەولێر

5645   کۆی گشتی

(%17.1) 966 خوار 18 ساڵ

(%82.9) 4679  سەروو 18 ساڵ

 

- سلێمانی 

5533  -  کۆی گشتی

(%2.1) 116   خوار 18 ساڵ

(%97.9) 5417   سەروو 18 ساڵ

 

- دهۆک  

1992 - کۆی گشتی

(%2.8) 56  خوار 18 ساڵ

(%97.2) 1936  سەروو 18 ساڵ

 

- گەرمیان

797  کۆی گشتی

(%15.4) 123  خوار 18 ساڵ

(%84.6) 674  سەروو 18 ساڵ

 

ئاماری گرێبەستەکانی هاوسەرگیری لە هەرێمی کوردستان لە 2021:

کۆی گشتی - 18964

2844 ( %15) خوار 18 ساڵ

16120 ( %85) سەروو 18 ساڵ