ناتانیاهۆ: هه‌ر شوێنێك حه‌ماسی لێبێت وێرانی ده‌كه‌ین
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌مشه‌و له گوتارێكدا داوای له پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد، به‌په‌له حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی نیشتمانی پێكبهێنن. گوتیشی: "هه‌ر شوێنێك حه‌ماسی لێبێت وێرانی ده‌كه‌ین".
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هه‌ندێ چه‌كدار له‌ناو خاكی ئیسرائیل ماون، ئه‌وانیش له‌ناو ده‌به‌ین.
گوتیشی: "سوپاسی پاڵپشتییه‌كانی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌شتیگه‌لی ئه‌مه‌ریكا بۆ پاڵپشتی ئێمه هاتوونه‌ته ناوچه‌كه.
باسی له‌وه‌شكرد، رۆژانی سه‌خت له‌به‌رده‌ممانه و پێداگیرین له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن و هه‌ر شوێنێك حه‌ماسی لێبێت وێرانی ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "هه‌موو شتێك له پێناو رفێندرا‌و و بێسهروشوێنبواندا ده‌كه‌ین".
رۆژی شەممە (7ـی تشرینی 2023) باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی لە کەرتی غەززەوە، زیاتر لە پێنج هەزار مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل و ناوچە جولەکەنشینەکان کرد و تەلبەندی سنووری نێوان کەرتی غەززە و کۆمەڵگە جولەکەنشینەکانیان بڕی.
بەگوێرەی ئامارەکانی میدیا ئیسرائیلییەکان (تا کاتژمێر9:20ـی ئه‌مشه‌و) زیاتر لە 900 ئیسرائیلی لە سەرباز و هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی دوو هەزار کەسی دیکەش برینداربوون، لە بەرامبەریشدا، بەپێی ئامارەکانی تەندروستی غەززە، 560 هاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و زیاتر لە دوو هەزار و 500 کەسی دیکەش برینداربوون لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەوتی غەززە.