عادل باخه‌وان: هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له نێوه‌ندی جه‌نگی غه‌ززه‌دا رۆڵی ترافیكی دیپلۆماسی له ناوچه‌كه بگێڕێت
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات پڕیشكی جه‌نگی غه‌ززه بۆ ناوچه‌كه نه‌په‌ڕێته‌وه، ده‌شڵێت هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت له‌و نێوه‌نده‌دا رۆڵی ترافیكی دیپلۆماسی له ناوچه‌كه بگێڕێت.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 9ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) عادل باخه‌وان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ كه ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24 پێشكه‌شی ده‌كات، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، ئه‌وه‌ی كه له 7ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجام درا، دووباره‌بوونه‌وه‌ی 11ـی سێپته‌مبه‌ره بۆ ئیسرائیلییه‌كان، به‌تایبه‌تی كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1948ـوه ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره هێزێك بتوانێت شه‌ڕ بباته ناو قووڵایی ئیسرائیل.
ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی له 7ـی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه كرا، گه‌وره‌ترین شكست بوو بۆ حكومه‌ت و سوپا و ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل و سێموڵیزمی ئیسرائیل كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان به‌وه ناسراوه، هێز و قه‌واره و سیسته‌مێكه ناشكێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روویدا شكانی ئیسرائیل بوو.
عادل باخه‌وان هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، ئیسرائیل له مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا وه‌ك پێویست نه‌بووه، ئه‌گه‌ر وه‌ك پێویست بووایه رێگری له روودانی ئه‌و تراژیدیایه ده‌گرت، كه رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه. گوتیشی، مه‌رج نییه ئه‌و كیبریایهی ئیسرائیل هه‌یه‌تی كه خاوه‌نی سیسته‌مێكی به‌هێزه و رووبه‌ڕووی شكست نابێته‌وه تا سه‌ر بمێنێت، نموونه‌ی به‌وه‌ش هێناوه، ئه‌مه‌ریكا كه ئیسرائیل هانای بۆ ده‌بات، له عێراق و ئه‌فغانستان كیبریایهكهی شكا و هه‌ڵات و ئه‌و دوو وڵاته‌ی به‌جێهێشت.
عادل باخه‌وان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه له ئێستا هه‌موو هه‌وڵی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و جه‌نگه لق‌وپۆپی دیكه‌ی له لوبنان، سووریا و موقاوه‌مه‌ی عێراقی لێ نه‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بن، بڕیاری ته‌ختكردنی كه‌رتی غه‌ززه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ش كه حه‌ماس ده‌ركرا، ئیداره‌ی غه‌زه به دۆسته‌كانی ئیسرائیل ده‌سپێردرێت و سعوودیه و وڵاتانی كه‌نداویش كه‌رته‌كه ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه.
عادل باخه‌وان هه‌روه‌ها گوتی، پرسی فه‌ڵه‌ستین و پرسی كورد، دوو پرسی سه‌ره‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌شێوه‌یه‌ك به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دوو پرسه به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی و دانپێنهنیان له‌لایه‌ن وڵاتانی سه‌رده‌ست و سیسته‌می هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و ناوچه‌یه هه‌رگیز سه‌قامگیری به‌خۆوه نابینێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌سه‌ر عێراق سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی ئێران ده‌كرێن له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر غه‌زه رایگه‌یاند، دیموكراته‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه جۆ بایدن له‌وانه و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه ئاگری ئه‌و جه‌نگه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و رێگه‌ی له بڵاوبوونه‌وه‌ی بگرن، چونكه ئه‌وان له سه‌رده‌می ئۆباماوه شكستیان له عێراق و ناوچه‌كه هێناوه و له ئه‌فغانستانیش به‌هه‌مان شێوه، بۆیه له‌و ناوبڕه‌دا نایانه‌وێت ئێران تۆمه‌تبار بكه‌ن و ئێرانییه‌كان له خۆیان بئاڵێنن، چونكه ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت، كه بایدن و دیموكراته‌كان مه‌به‌ستیانه بمێننێنهوه و خۆیان له ده‌سه‌ڵات قایم بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه دۆخی كورد له‌باره‌ی ئه‌و جه‌نگه دوو ئاستی هه‌یه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی عێراق به‌ر له‌و جه‌نگه‌ش، پێی وابوو ده‌بێت مووشه‌كی بالیستی ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، بۆیه ره‌نگه له به‌رفراوانبوونی ئه‌و جه‌نگه به‌ره‌ی موقامه‌وه هه‌مان هه‌ڵویست نیشان بداته‌وه. عادل باخه‌وان جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت جارێكی دیكه بیسه‌لمێنێته‌وه كه پایته‌ختی دیپلۆماسی ناوچه‌كه‌یه و ده‌توانێت ببێته‌وه ترافیكی سیاسی و دیپلۆماسی و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و میوانداریان بكاته‌وه.