جۆن كێربی: ناردنی هێزی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات
K24 – هەولێر:
رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له كۆشكی سپی ئاماژه به‌وه ده‌كات ناردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل سوودی بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل نابێت.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) جۆن كێربی، رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هیچ پلانێكی بۆ ناردنی هێز بۆ ئیسرائیل نییه. جه‌ختیشیكرده‌وه كه ناردنی هێز هیچ سوودی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ململانێكانی نێوان ئیسرائیلییه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان نابێت.
رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان له كۆشكی سپی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاندووه، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌پێناو رێگه‌گرتن له هه‌ڵكشانی ئاڵۆزییه‌كان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، فه‌رمانی كردووه به ناردنی فڕۆكه‌هه‌ڵگری جێڕاڵد فۆرد بۆ رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و به‌هێزكردنی یه‌كه ئاسمانییه‌كانی ناوچه‌كه.
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی رۆژی (شەممە 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ بهڵێنیدا به هێزه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئیسرائیل، له 1000 كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 850 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 4450 كه‌س.