فه‌همی بورهان: رێككه‌وتنێكی ئاشكرا له‌نێوان به‌غدا و ئیداره‌ی خۆسه‌پێنی كه‌ركووك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی جووتیاران
K24 – هەولێر:
جووتیارانی كورد و توركمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه و كێشه و گرفته‌كانی خۆیانیان پێ راگه‌یاند و داوای كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت، هاوكات سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، رێككه‌وتنێكی ئاشكرا له‌نێوان به‌غدا و ئیداره‌ی خۆسه‌پێنی كه‌ركووك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی جووتیاران.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) فه‌همی بورهان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، وه‌كو ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كان به‌رده‌وام ئاگاداری بارودۆخی جووتیارانی كورد و توركمان بوونه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر بۆیه بێجگه له جووتیارانی كورد، جووتیارانی توركمانیش به هه‌ردوو مه‌زهه‌بی شیعه و سوننه‌یانه‌وه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ده‌كه‌ن.
فه‌همی بورهان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی له به‌غدا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و بڕیاری له‌باره‌وه ده‌درێت، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و واقیعه‌یه كه به‌رامبه‌ر به جووتیارانی كورد و توركمان له سنووره‌كانی كه‌ركووك جێبه‌جێ ده‌كرێت. گوتیشی، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ ته‌نیا بۆ كه‌ركووك به‌و شێوه‌یه نییه، به‌ڵكوو سیاسه‌تێكه به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، له به‌غدا نیه‌تێكی جیددی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه نییه، به هه‌مان شێوه ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیش له كه‌ركووك ئاماده نییه به‌رپرسیاریه‌تی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه له ئه‌ستۆ بگرێت به‌تایبه‌تی پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك نایه‌وێت بچێته ژێر حوكمی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه رێككه‌وتنێكی ئاشكرا له‌نێوان به‌غدا و ئیداره‌ی خۆسه‌پێنی كه‌ركووك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، به‌تایبه‌ت كه فه‌رمانگه‌یه‌كی ئاسایی له كه‌ركووك توانای را‌گرتن و جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری وه‌زاره‌تێكی عێراقی هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات و گومانه‌كان و ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه پشتڕاست ده‌كاته‌وه و هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان زیاتر ده‌رده‌خات.
شەوی 6/7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، ھێزيكی سەربازی سوپای عێراق، هەڵیکوتایە سەر زەویوزاری جووتیارانی کورد لە پەڵکانە، هێزە سەربازییەکە لەو زەوییانەدا کە زەوی دەشتی ئاغایە، مەرەشە و کەرەستەی ئاودێریان شکاند، هێزەکە سەر بە فیرقەی هەشتی سوپای عێراقە و بەهەموو شێوەیەک کاری کشتوکاڵییان لە گوندەکانی پەڵکانە، شەناغه، سەربەشاخ ،گابەڵەکە و خەرابە قەدەغە کردووە، هێزێکی زۆری سەربازیی لەنێو زەوییە کشتوکاڵییەکاندا بڵاوەیان پێکراوە و هەر جووتیارێک کاری کشتوکاڵی بکات دەستگیری دەکەن.
بەپێی بڕیاری ژمارە 29ـی ساڵی 2012 ئەنجوومەنی وەزیران بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکوور، زیاتر لە 700 گرێبەستی عەرەبی هاوردە هەڵوەشاوەتەوە و فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووکیش بەنووسراوی فەرمی فیرقەی هەشتی سوپای عێراقی ئاگادارکردەوەتە رێگە لەکاری کشتوکاڵی جووتیارانی کورد نەگرن، بەڵام سوپای عێراق گوێ بە داواکارییەکەی فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک نادات.
لەلایەن خۆیانه‌وه جووتیارانی كورد بە کوردستان24ـیان گوت: "چەندین بڕیارمان هەیە بۆئەوەی ئەو زەوییانە وەربگرینەوە، بەڵام سوپای عێراق رێگریمان لێدەکات".
جووتیارانی گوندەکانی شارەدێی سەرگەران فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکووکیان ئاگادارکردوەتەوە ئەگەر سوپای عێراق لەسەر رێگرییەکانی بەردەوام بێت خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەن.