بلینكن ده‌چێته ئیسرائیل
K24 – هەولێر:
سبه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و ئیسرائیل به‌ڕێده‌كه‌وێت و دۆخی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته تاووتوێ ده‌كات.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) ئه‌مڕۆ(سێشه‌ممه 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023) نووسیوویه‌تی: بۆ گفتوگۆكردنی راسته‌خۆ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له ئیسرائیل و تاووتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و چۆنییه‌تی هاوكاریكردنی ئیسرائیل له جه‌نگی دژ به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، سبه‌ی به‌ره‌و ئیسرائیل به‌ڕێده‌كه‌وم.
بلینكن هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "پاڵپشتیمان بۆ ئیسرائیل نه‌گۆڕ و جێگیره".
پێشتریش جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، رایگەیاندبوو، لە هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، 14 هاووڵاتیی ئەمەریکی کوژراون، هەروەها حەماس رێکخراوێکی تیرۆستییە و ئامانجی کووشتنی جووەکانە.
هاوکات راشیگەیاندبوو، پاڵپشتییەکانمان بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت، گوتبوشی: بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلم گوت، دەبێت وەڵامی ئیسرائیل یەکلاکەرەوە بێت.
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی رۆژی (شەممە 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ڵێنیدا به هێزه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئیسرائیل، له 1000 كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 850 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 4450 كه‌س.
Tomorrow, I will leave for Israel to engage with our Israeli partners directly about the situation on the ground and to discuss ways we can continue to support them in the fight against these terrorist attacks. Our support for Israel remains unwavering.
— Secretary Antony Blinken (@SecBlinken) October 10, 2023