ئیسرائیل به‌رپرسێكى مه‌كته‌بى سیاسى و چه‌ند ئه‌ندامێكى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس دەستگیردەکات
K24 – هەولێر:
ماڵپه‌ڕى"شمشێرى ئاسنینى"ـى ئیسرائیل، بڵاویکردەوە، ئیسرائیل چەند به‌رپرسێكى مه‌كته‌بى سیاسى و چه‌ند ئه‌ندامێكى باڵاى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسی دەستگیرکرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (10 ى تشرینى یه‌كه‌مى 2023) ماڵپه‌ڕى"شمشێرى ئاسنینى"ـى سوپاى ئیسرائیل كه تایبه‌ت به شه‌ڕى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و ئیسرائیل دروستكراوه بڵاویكرده‌وه، شه‌وى رابردوو فڕۆكه جەنگییەکانیان توانیویانه بگه‌نه "زه‌كه‌ریا ئه‌بو موعه‌مه‌ر" کە یه‌كێکە له به‌رپرسه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و سه‌رۆكى نووسینگه‌ى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و توانیویانە دەستگیری بکەن، له‌هه‌مان كاتدا سوپاى ئیسرائیل گه‌یشتوونه‌ته به‌رپرسى ئابوورى بزووتنەوەی حه‌ماس "جه‌واد شه‌ماله" كه به‌رپرس بووه له ئیداره‌دانى ئابوورى رێكخراوه‌كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى کەرتی غه‌ززە.
به‌پێى زانیارى سوپاى ئیسرائیل، " جەواد شه‌ماله" چه‌ند رۆڵێكى جیاوازى ئه‌منى بینیوه له‌نێو بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و سه‌ركردایه‌تى چه‌ند چالاکی دژى هاووڵاتییانى ئیسرائیلى كردووه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه فه‌رمیه‌ى سوپاى ئیسرائیل ئاشكراى كردووه:"هێزه‌كانى ئیسرائیل له نزیك كه‌نارى زیكیم چوار چه‌كدارى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسیان به‌دیل گرتووه، هەروەها هێرشه ئاسمانیه‌كانى بۆسه‌ر چه‌كداره‌كانى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماسى دژ به ئیسرائیل له كه‌رتى غه‌ززه به‌رده‌وام دەبێت.
"شمشێرى ئاسنینى"ـى سوپاى ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیان هێرشێكى ئاسمانیان كردۆته سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس له كه‌رتى غه‌ززه كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى سه‌ربازى و كۆگایه‌كى پێویستى سه‌ربازى بوون و خاپوور كران.
کاتژمێر 6:00ـی بەرەبەیانی رۆژی (شەممە 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023)، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە هاوبەشی لەگەڵ سەرایا قودس، هەڵمەتی (گەردەلوولی ئەقسا)یان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد و ته‌لئه‌ڤیڤ به‌ڵێنیدا به هێزه‌وه وه‌ڵام بداته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی ئیسرائیل، له 1000 كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستینیش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌زه، گه‌یشتووه‌ته 921 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 4450 كه‌س.